لە کابینەکەی حەسەن روحانیدا ته‌نیا یه‌ك وه‌زیر کوردە

تاران – KDP.info/ په‌رله‌مانی ئێران كابینه پێشنیاركراوه‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگی متمانه تاوتوێ ده‌كات و دووبۆچوون لە بارەی کابینەکەی رحوانەوە هاتۆتە ئاراوە و هەندیك پێیان وایە کە درێژكراوه‌ی كابینه‌كه‌ی هاشمی ره‌فسنجانیه، دوای ئەوەی حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران رۆژی دووشه‌ممه له كاتی ناساندنی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی به په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته داوای كرد په‌رله‌مانتاران ده‌نگ به كۆی گشتی كابینه‌كه بده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌كه‌یان له به‌رچاو بگرن. به‌شێك له په‌رله‌مانتارنی سه‌ر به بنه‌ماخوازان كابینه‌كه‌ی روحانیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی درێژكراوه‌ی كابینه‌كه‌ی هاشمی ره‌فسنجانیه‌و هاوکات به‌شێكی دیکەی پەرلەمانتاران ئامژەیان داوە كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی سه‌ر به ره‌وتی ئاژاوه‌گێڕین كه مه‌به‌ستیان بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه. شایەنی باسە لە کابینەکەی روحانیدا ته‌نیا یه‌ك لە وه‌زیرە پێشنیاركراوەکان کوردە ئه‌ویش ناوی بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌یه‌و پێشتریش له سه‌رده‌می هاشمی ره‌فسنجانیدا وه‌زیری پێترۆل بووه..




