٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێكخراوی قاعیده‌ ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژانی چەژنی له‌ عێراق کردووە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – KDP.info / رێكخراوی قاعیده‌ به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی له‌ عیراق خسته‌ئه‌ستۆی خۆی . به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی قاعیده‌ كه‌ ئاژانسی سكای نیوزبڵاویکردۆتەوە : تێدا ئەوە خراوەتەروو کە  ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌،  پەێامێکەلەلایەن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق و شام و ئاراسته‌ی پێكهاته‌ی شیعه‌کانیان كردووە   مه‌به‌ست لەناوەرۆکی نامەکەدا   ئەوەیە کە شیعه‌كان باجی قورسی كرده‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن و نه‌ رۆژ و نه‌ شه‌و ، نه‌ جه‌ژن و نه‌ غه‌یری جه‌ژن، ئارامی به‌خۆیانه‌وه‌ نابینن. شایەنی باسە : له‌ سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی 16 ئۆتۆمبیل، هێرش كرایه‌سه‌ر ناوچه‌ جیاجیاكانی به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق و له‌ئاكامدا 80 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 200ی دیكه‌ش برینداربوون. به‌پێی ئاماره‌كانیش، ته‌نها له‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا نزیكه‌ی‌ (800) كه‌س به‌هۆی‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌، له‌ شاره‌كانی‌ عیراقدا، كوژران و ئه‌مه‌ش به‌ خوێناویترین مانگ داده‌نرێت له‌چاو ره‌مه‌زانی ساڵانی رابردوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار