٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ته‌نیا له‌ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژی‌ رابردوو 55 هه‌زارو 381 گه‌شتیار هاتوونەتە دهۆک

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک – KDP.info/ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژی‌ رابردوو 55 هه‌زارو 381 گه‌شتیار رویانكردوه‌ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی‌ سه‌ر به‌ر پارێزگای‌ دهۆك و لە سەدا حەفتای ئەو  گه‌شتیارانه‌ هاتوون بریتی بوونە لە گەشتیارانی  پارێزگای‌ موسل و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ خواروی‌ عێراق و هەروەها 20% ی گەشتیارەکان له‌ وڵاتی‌ توركیا به‌رێگای ده‌روازه‌ی‌ ئیبراهیم خه‌لیل هاتبوون. به‌پێی ئامارێكی‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری‌ پارێزگای‌ دهۆك، له‌ ماوه‌ی‌ پێنج رۆژی‌ رابردوودا زیاتر له‌ 55 گه‌شتیار سه‌ر‌دانی‌ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان كردوه‌ ولە  70% ئەوگه‌شتیارانه‌ش له‌ پارێزگای‌ موسل و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ خواروی‌ عیراق و 20% له‌ وڵاتی‌ توركیا به‌رێگای ده‌روازه‌ی‌ ئیبراهیم خه‌لیل هاتبوون. بەیاننامەکە ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌روو: کە لەبارەی هۆتێل ریستورانت و پێداویستییەکانی خزمەتگوزاری  هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ دهۆكیا كردووه درووست نه‌بووه،‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌م جه‌ژنه‌دا خشته‌ی‌ شوێنه‌واری‌ گه‌شتوگوازر له‌ پارێزگای‌ دهوك له‌گه‌ڵ رێبه‌ری‌ زانیاری‌ گه‌شتو گوزار به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا بڵاوکراوەتەوە دەرنجامی باشی هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار