فرۆشتنی به‌نزین له جۆره‌كانی محه‌سه‌ن و نۆرماڵ لەبەنزیخانە ئەهلییەکان قه‌ده‌غه دەکرێت

هەولێر – / KDP.infoبڕیاره له دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، فرۆشتنی به‌نزین له جۆره‌كانی محه‌سه‌ن و نۆرماڵ، له به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت. له ئه‌نجامی پشكنینی چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه جۆره‌كانی به‌نزینی نۆرماڵ و محه‌سه‌ن كه له بازاڕدا ده‌فرۆشرێن هه‌مان خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌نزینی بێجیان هه‌یه، به‌پێی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست KDP.infoكه‌وتووه، له ئه‌نجامی پشكنینی چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له رێگای لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه جۆره‌كانی به‌نزینی نۆرماڵ و محه‌سه‌ن كه له بازاڕدا ده‌فرۆشرێن هه‌مان خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌نزینی بێجیان هه‌یه‌و ته‌نیا ژماره‌ی ئۆكتانیان به‌رزكردۆته‌وه له‌رێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی چه‌ندین مه‌وادی كیمایی كه ئه‌وانه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژیانی هاوڵاتیان و پیسبوونی ژینگه هه‌یه، هه‌ر به‌پێی ئه‌و نوسراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر بڕیاری داوه له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كان رێگه به فرۆشتنی به‌نزینی جۆری بێجی بدرێت و جۆره‌كانبی محه‌سه‌ن و سۆپه‌ر و نرماڵ قه‌ده‌غه بكرێت، هه‌ر وێستگه‌یه‌كیش پابه‌ندی ئه‌و رێنماییه نه‌بێت، به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان سزاده‌درێت، ئه‌و بڕیاره‌ش له 15ی ئه‌م مانگه‌وه، له هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت.




