زێباری : كێشەكانی ئێستای عێراق هۆكاری تایبەتی مێژووی خۆی هەیە

بەغدا – KDP.info/ هۆشیاری زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، كێشەكانی عێراق هۆكاری تایبەتی خۆیان هەیە و هەر لەگەڵ دروست بوونی دەوڵەتی عێراق، ئەم كێشانەی هەبووە ،لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، هۆشیاری زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، كێشەكانی عێراق هۆكاری تایبەتی خۆیان هەیە، وەكو هۆكاری جوگرافی وئاستی رۆشنبیری كۆمەڵگەی عێراقی، هەر لەگەڵ دروست بوونی دەوڵەتی عێراق، ئەم كێشانەی هەبووە، سەردەمێك لەگەڵ سەردەمێكی تر جیاوازبووە، ئەوەی ئێستا هەیە بەئاشكرا هەستی پێدەكرێت. زیباری لەدریژەی لیدوانەکەیدا ئەوەشی خستۆتەروو کە کێشەکانی عێراق بێجگەلەوەی گرفتی ئەمنی بەرادەیەکی بەرچاو بوونی هەیە بەڵام نەگەێشتن بەچارسەر و ریگاگرتن لە زۆربوونی کردارە ئەمنییەکان و دروستبوونی تەنگەژە سیاسیی یەک لەدوای یەک ئەمانە هەمووی بۆ بوونی کێشەی درێژخایەنی جوگرافی و ئیتنی و ئاستی رۆشنبیری كۆمەڵگەی عێراقی دەگەرێتەوە ، کە چارەسەرکردنی لە ماوەیەکی نزیکدا ئەستەمە.




