لە كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد نزیكه‌ی 300 چاودێری بیانی بەشداری دەکەن

هەولێر –KDP.info / ئەمرۆ دووشەممە کۆبوونوەکانی کۆمسیۆنی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەستی بەکارەکانی کرد لە پیناو دیاریکردنی کارەکانی کۆنگرەکە ، بۆ عەمەش هەموو لکۆمسیۆنەکانی دەست بەکاربوونە ، هاوکات ئەگەری بەشداریکردنی نزیكه‌ی 300 چاودێری بیانی له ئه‌مریكا و رووسیا به‌ریتانیا و چه‌ند ولاَتێكی تر لە كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد دەکرێت و پێشنیاری پێشكه‌ش كردنی ووتاری كرانه‌وه به هه‌رسێ زاراوه‌ی كرمانجی و زازاكی وگۆرانی دەکریت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه وا بریارە لە 24 ئەم مانگە لە هەولیر بەرێوە بچێت ، بۆ کورد گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت 300 چاودێری بیانی بێجگه له ولاَته‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چه‌ندین ولاَتی تر به‌شداری تێدا بكه‌ن. ئەوەش خراوەتەروو کە كۆنگره‌كه به ئاماده‌بونی 600 كه‌س له شاری هه‌ولێر ڕێكده‌خرێت و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری پێشنیاری پێشكه‌ش كردنی ووتاری كرانه‌وه به هه‌رسێ زاراوه‌ی كرمانجی و زازاكی وگۆرانی په‌سه‌ند كردوه و بڕیاره به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت.هاوکات چاوه‌ڕێ ده‌كرێت داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد وه‌كو چاو‌دێر قبوڵ بكرێت له‌و ڕێكخراوه‌دا و پێده‌چێت ئه‌و داواكارییه له ڕێگای ده‌سه‌لاَتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كوردانی رۆژئاوا پێشكه‌ش بكرێت.




