٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه به‌هاندانی‌ تیرۆر له‌عێراق تۆمه‌تباركرا

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا –  KDP.info/ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌  لە باڵیۆزی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق‌ و ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ، عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌یان به‌هاندانی‌ تیرۆر له‌عیراق تۆمه‌تباركرد، سه‌درییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ په‌نچه‌ی‌ تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ سعودییه‌ ده‌كه‌ن. عوده‌ی‌ عه‌واد په‌رله‌مانتاری‌ كوتله‌ی‌ ئه‌حراری‌ سه‌ر به‌ره‌وتی‌ سه‌در بە ماڵپەری موتەحیدونی  راگەیاند: عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌و قه‌ته‌ر له‌پشت نائارامیه‌كانی‌ عیراقه‌وه‌ن‌و پشتگیری‌ گروپه‌چه‌كدارییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی‌ ره‌وشی‌ ئاسایشی‌ شاره‌كانی‌ عیراق.عه‌واد ئەوەشیراگەیاندوو کە عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه ‌و قه‌ته‌ر پێیانوایه‌ سه‌قامگیری‌ ره‌وشی‌ سیاسیی‌ عیراق له‌ئێستادا له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ وڵاته‌كه‌یاندا نییه‌و هاوسه‌نگی‌ هێز له‌ناوچه‌ تێكده‌دات. پێشتریش هه‌ریه‌كه‌ له‌كریستۆڤه‌ر هێڵ باڵیۆزی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا له‌عێراق‌و حه‌سه‌ن سنێد سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش‌و به‌رگری‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عیراق سعودییه‌و قه‌ته‌رو ئه‌رده‌نیان به‌هاندانی‌ تووندوتیژی‌ له‌عیراق تۆمه‌تباركرد.

هەواڵی پەیوەندیدار