٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێنانەوەی تەرمی شاعیری گەلی كورد (شێركۆ بێكەس)

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر—KDP.info/ ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا تەرمی شێركۆ بێكەس شاعیری ناسراوی كورد لە رێگای فرۆكەخانەی نێودەولەتی هەولێرەوە گەرایەندرایەوە هەرێمی كوردستان. لە مەراسیمی پێشوازیشدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەكان و پەرلەمانتارانی عێراق و كوردستان و شاعیران و نوسەران و كەسوكاری خوالێیخۆشبێت ئامادەی مەراسیمەكە بوون. لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیشدا دكتۆر كاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لە سەر فرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راسپێردراوم كە لە سویدەوە یاوەری تەرمەكە بكەم بۆ ناو هەرێمی كوردستان. هەروەها وەزیری رۆشبیری گوتیشی دوای بەرێكردنی لە فرۆكەخانەوە گەریانێكی لە ناو شاری هەولێر پێدەكرێت و دواتر تەرمەكە بۆ ئەمشەو لە ناو وەزارەتی رۆشنبیری دەمێنێتەوە و سبەی كاتژمێر حەوتی سەر لە بەیانی بەرەو سلێمانی بەرێدەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار