كریستۆڤەر هێڵ: سعودیە گەورەترین هەڕەشەیە لەبەردەم سیاسەتكارانی عێراق

ئەمەریكا – KDP.info/ كریستۆفەر هێل باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە بەغدا لە ژمارەیەك لەو برووسكە نهێنیانەی لە كاتی خۆیدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكای ناردووەو رۆژنامەی گاردیانی بریتانیا بڵاوی كردوونەتەوە پەردەی لەسەر ئەوە لاداوە كە سعوودییە گەورەترین هەڕەشەو ئاڵۆزترین كێشە لەبەردەم سیاسەتوانانی عیراقدا دەنوێنێت. هاوكات بە پێی زانیاری هەواڵگری دووپاتیشی كردووەتەوە كە سعوودییە پشتیوانی دارایی هێرشەكانی رێكخراوی قاعیدە لە عیراق دەكات. ئاماژەی بەوەیش كردووە كە سعوودییەكان بەو شێوەیە سەیری عیراق دەكەن كە بەربەستێكە لەژێر كۆنترۆڵی سونەكاندایەو رێ لە بڵاوبوونەوەی شیعەو دەستەڵاتی سیاسی ئێران دەگرێت. هێل لە برووسكەكانیدا هۆی پشتیوانی سعوودییە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە هەڵویستە نەیارەكانی دژ بە شیعە و نیگەرانییەكانی ئەو وڵات بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە عیراقێك بە سەركردایەتی كردنی شیعەكان دەستەڵاتی هەرێمیانەی ئێران لە ناوچەكە پتەوتر دەكات.




