٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نزیكەی 17 هەزار گەشتیار سەردانی شەقڵاوەیان كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر—KDP. info / رائید كاروان عەبدولكەریم گوتەبێژی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد كە لە هەرسێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا دوازدە رووداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری بە هەموو قەزا و ناحییەكانەوە روویان داوە و بە هۆیانەوە حەوت هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و هەروەها سیی و نۆ كەسیش بریندار بوون.  هەروەها مێرد منداڵێكیش لە زێی خەباتدا خنكاوە . هاوكات سێ حاڵەتی دزیكردن هەبووە و دوو منداڵیش بە هۆی كردنەوەی ئاگرەوە سووتاون و ئافرەتێكیش خۆی سووتاندووە . هەر لە چوارچێوەی ڕووداوەكاندا سێ حاڵەتی شەڕكردن تۆمار كراوە . هەروەها قایمقامی قەزای شەقڵاوە رایگەیاند كە وێرای بەردەوامیی هاتنی گەشتیاران بۆ شارۆچكەكە؛ لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا نزیكەی 17 هەزار گەشتیار سەردانی شارۆچكەكەیان كردووە و بە بەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردووش دیاردەی مانەوەی گەشتیاران لە سەر شەقامەكان كەم بۆتەوە و شوێنی پێویستیان بۆ دابینكراوە. هەروەها ئەمساڵ لە رۆژانی جەژندا نزیکەی سەدو پێنج هەزار کەس سەردانی هەولێر و ناوچەکانی دیکەیان بۆ گەشتوگوزار کردووە. ئەمەس وایکردووە کە شوێنە گشتییەکان تەژی بن لە گەشتیاری شارەکانی خوارووی عێراق.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار