كۆمیته‌ی ئاماده‌كار له نزیكترین كۆبوونه‌وه‌یدا لێژنه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆخی رۆژئاوای كوردستان پێك دێنێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / له‌یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،په‌یامێكی ده‌رباره‌ی رۆژئاوای كوردستان ئاراسته‌ی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرد كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و زۆر پێویست و گرنگه ئه‌و ئه‌ركه بگرنه سه‌رشانتان و لێژنه‌یه‌ك پێك‌بێنن تاكو بگه‌نه حه‌قیقه‌تێك به دروستی راستییه‌كان وه‌كو خۆی ده‌ربخه‌ن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه بێت كه له میدیاكان باس ده‌كرێت، ئه‌م زانیاریانه راست بن و هاووڵاتیانی بێتاوانی كورد به‌وشێوه دڕندانه‌یه تیرۆر بكرێن، نابێت بوار بدرێت گه‌لی كوردی ئاشتیخواز زوڵمی لێ بكرێت و ژیانی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه بێت،له‌و حاڵه‌ته هه‌موو توانای هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌تی به‌رگری و پاراستنی كه‌رامه‌ت و گیان و ماڵی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت له رۆژئاوای كوردستان.
بۆ جێبه‌جێكردنی په‌یامه‌كه‌ی رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نزیكترین دانیشتنی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار كار ده‌كه‌ین، بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بچنه رۆژئاوای كوردستان، و به وردی به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به راستی و دروستی رووداوه‌كان و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌له‌وباره‌وه بڵاوبۆته‌وه و بڵاو ده‌بنه‌وه.
د.كه‌مال كه‌ركوكی
ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری
یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
10-8-2013




