سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه كۆده‌بنه‌وه
قەندیل - تایبەت بە KDP.info/ رۆژی دووه‌می جه‌ژن هه‌ریه‌ك له د.كه‌مال كه‌ركوكی و سه‌عدی پیره ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌سه‌ردانێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌ردانی به‌رێز جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانیان كرد.
دوای گه‌یشتنیان پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌لایه‌ن رێزدار جه‌میل بایك لێ‌کرا، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له روناهی سه‌رهه‌د و زه‌كی شه‌نگالی دانیشتنێكیان سازكرد، له‌و دانیشتنه‌دا وه‌زعی گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وه‌زعی تازه‌ی هه‌رێمی خرایه به‌رباس.
په‌یامی رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كۆمیته‌ی ئاماده‌كار له باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان به گرنگ و ئیجابی باسی لێوه‌كرا و هه‌رسێ لا هاوڕابوون كه ئه‌و بۆچوونه‌ی رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر گرنگه و پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین، پێویسته به‌جدی كاری له سه‌ر بكرێت، تا راستییه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ن ده‌ربكه‌ون.
پرۆسه‌ی ئاشتی له باكور له نێوان توركیا به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و به‌رێز عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان خرایه به‌رباس و گفتوگۆ، به گرنگ زانرا و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی تورك و كورد و پرۆسه‌ی دیموكراسی ناوچه‌كه زانرا.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، تیشك خرایه سه‌ری به‌كارێكی گرنگ و پیرۆز زانرا و ئه‌ركی هه‌ر كوردێك و هه‌ر لایه‌نێكی كورد كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ن.
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار و تاوتوێكردنی گرنگی ئه‌و كۆنگره‌یه بۆ گه‌لی كوردستان به‌رز نرخێنرا.




