سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی ره‌مه‌زان له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات

به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق و جیهان به‌گشتی و، موسڵمانانی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به تایبه‌تی ده‌كه‌م .
له خوای گه‌وره داواكارم رۆژو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له هه‌موو موسڵمانان وه‌رگرتبێ و ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی و به‌دیهێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان.
هیوادارم جەژنی ئەمساڵ ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی لە ناوچەکە و تەواوی جیهاندا و ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بێتەدی.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
29ی ره‌مه‌زانی 1434ی كۆچی
7ی ئابی 2013 زایینی




