هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لە 21/11/2013 ئەنجامدەدەرێت

هەولێر -تایبەت بە kdp.info/ سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێمی كوردستان وەلامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی دایەوە، لەو بارەیەوەش سەعد خالید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان، لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەوەی خستەڕوو كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا؛ بڕیاری داوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لە 21/11/2013 ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بە نامەیەكی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمسیۆنی لەو بریارە ئاگادار كردۆتەوە .




