حكوومەتی تورکیا تا ئێستا بڕیاری به‌شداریکردنی له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد نەداوە

هەولێر – KDP.info / تائێستا حكوومەتی تورکیا بڕیاری نەداوە ئایا به‌شداری له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد دەکات یاخوود نا . كه بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت. رۆژنامەی رادیکالی تورکیا لەزاری لیڤینت گومركچو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گواستەوە و رایگه‌یاند، حكوومه‌تی ئەنقەرە تائێستە هیچ بڕیارێكی نه‌داوه سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه بڕیاره له‌كۆتایی ئه‌م مانگه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه دڵنیاكراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی هیچ بڕیارێك له‌كۆنگره‌دا نادرێت کە توركیا نیگه‌ران بكات. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، کە پرسی بەشداریکردنیان لە کۆنگرەکەدا له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا تاوتوێکردووە و . لای خۆیه‌وه نێچراڤان بارزانی رایگەیاندووە. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد لە پێناو ئاشتی و بەرقەرارکردنی ئارامی و پێکەوە ژیانە و نایەنەوێت لەو کۆنگرەیەدا جگە لە پەیامی ئاشتی هیچ بڕیارێك بدەن بەدەر بێت لە چەمکی ئاشتی. شایەنی باسە لێدوانەکەی گومركچو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه میدیاكانی توركیا باس له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا میت و كونسوڵی ئه‌و وڵاته له‌شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌ی نەتەوەی کورد ده‌كه‌ن.




