٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولقادر تەبوشی لە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان بۆ جێگری پارێزگاری موسڵ دەستنیشانکرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ – KDP.info / عەبدولقادر تەبوشی لە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان  بە جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ هەڵبژاردرا، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ درا بە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان  لەهەڵبژاردنێکدا  پارێزگای موسڵ  عەبدولقادر تەبوشی لە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیانی بە جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ هەڵبژارد، ئەمرۆ چوارشەممە وەک سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە لە دانیشتنی ژمارە دووی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ دا کە بە بەشداری لایەنە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردنی پیشووی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بەرێوەچوو، هەردوو جێگری پارێزگار دیاری کران کە ئەوانیش بریتی بوون لە  هەر یەکە لە عەبدولقادر تەبوش لە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان بە جێگری یەکەم و حەسەن عەلاف لە لیستی موتحیدون بە جێگری دووەمی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ هەڵبژێردران. پێشتر و لە 31 ی مانگی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بە کۆی دەنگ بەشار حەمید لە لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان بە سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێرد ، و ئەسیل نوجەیفی بە پارێزگاری ئەو پارێزگایە هەڵبژێردا.

هەواڵی پەیوەندیدار