٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عیسمەت رەجەب:ھیچ رێکكەوتنێکی پێشوەختە لەنێوان پارتی و یەکێتی نەبووە بۆ دابەشکردنی پۆست لەموسڵ

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە پارێزگای موسڵ دەڵێت، ھیچ رێکكەوتنێکی پێشوەختە لە نێوان پارتی و یەکێتی نەبووە بۆ دابەشکردنی پۆست و بایکۆتکردنی ئەندامانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆش بەبڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی بووە.

عیسمەت رەجەب سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان و بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ ھەردوو جێگری پارێزگاری موسڵ دیاریکرا، کە جێگری یەکەم بۆ کاندیدێکی پارتی بووە، بەڵام ئەندامانی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەیانکرد، لەبەرئەوەی داوای پۆستێکی سیادیان دەکرد.

عیسمەت رەجەب گوتیشی: بە پێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن ئەم پۆستانە مافی پارتیە و یەکێتی ھیچ پۆستێکی بەرناکەوێت، ھەر بۆیەش ھیچ پۆستێکیان پێنەدراوە.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ راشیگەیاند: من پەیوەندیم بە جێگری بەرپرسی مه‌ڵبه‌ندی یەکێتی لەموسڵ کردو گوتی، بە بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ئەندامانیان بایکۆتی کۆبوونەوەیان کردووە.

سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان ئاماژەی بەوەشکرد، ھیچ رێکكەوتنێکی پێشوەختە لە نێوان پارتی و یەکێتی نەبووە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار