نوری مالیکی عزەت شابەندەری ئاگادار کردەوە کەنابێت لێدوان بۆ راگەیاندن بدات

بەغدا – KDP.info / یەكێك لەسەركردەكانی دەوڵەتی یاسا لەلایەن سەرۆکی ئێتیلافەکەوە لە لێدواندان قەدەغە دەكرێت و پاش ئەوەی وەک باس کراوە سوكایەتی بەمەرجەعە ئاینیەكان كردووە، رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە کە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە نامەیەكدا کە ئاڕاستەی عیزەت شابەندەر سەركردە لەئیئتیلافەكەی کردووە و تێیدا مالیکی سەركۆنەی بەندەری كردووە لەهێرش كردنە سەر مەرجەعە ئاینیەكان و لێدوانەكانیشی بەتەنها تێڕوانینی خۆی ناوبردووە و داواشی لێكردووە جارێكی تر بەناوی ئیئتیلافەوە قسە نەكات. نوری مالیكی لەنامەكەیدا نووسیویەتی، کە ئەوان وەك دەوڵەتی یاسا بەهیچ شێوەیەك جۆرە سیاسەتێک پەیرەوە ناکەن کە سوکایەتی بە مەرجعە ئاینییەکان بکات . ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا لەسیاسەتیاندا نییە سوكایەتی بەهیچ مەرجەعێك بكەن و هەردەم ڕێزیشیان لای ئەوان هەیەو ئەوانیش ڕۆڵی كارایان هەیە لەمەسەلە سیاسیەكان. شایەنی باسە عزەت شابەندەر لەماوەی رابردوو هەندێک لێدوانی لە دژی مەرجحەئانییەکان دابوو رایگەیاندبوو کە پێوستە مەرجحە ئاینییەکان تەنیا کاری ئاینی بکەن.




