عێراق هێڵێكی دیکەی گواستنەوەی نەوت لە نێوان کەرکووک و بەندەری جیهان تورکیا دروستدەكات

کەرکووک – KDP.info / عێراق هێڵێكی دیکەی گواستنەوەی نەوت دروستدەكات بۆ بەستنەوەی كێڵگەی نەوتیەكانی كەركووك بە بەندەری جەیهانی توركیاوە لەسەر دەریای ناوەڕاست. ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لەچەند مانگی رابردوودا هێرشی چەكداری زۆر كراوەتە سەر ئەو لولە نەوتیەی ئێستا هەیەو هەناردەی باكووری خاوكردوەتەوە. وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند ئەم هێڵەی ئێستا كە لەكەركوكەوە دەچێتە توركیاو لەوێشەوە بۆ سەر بەندەری جەیهان لەسەر دەریای ناوەڕاست؛ لەمساڵدا رێژەی هەناردەی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بەهۆی كاریگەریەكانی ئەو هێرشە چەكدارییانەوە كە بە زۆری لە پارێزگای موسڵ ئەنجامدەدرێنو دەتەقێنرێنەوە. عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە لێدوانێكی بۆ کەناڵی نیمچە فەرمی عێراق رایگەیاند ئامانج لە دروستكردنی هێلە نوێیەكە پاڵپشتیكردنە لە هێڵەكەی ئێستا، بۆئەوەی لەكاتی لەكاركەوتنیدا هەناردەی نەوتی كەركووك نەوەستێت. هاوکات عاسم جیهاد بانگەوازێكی ئاراستەی كۆمپانیا جیهانییەكان كرد بۆ كاركردن لە بەشێكی ئەو هێلە نوێیە كە دەكەوێتە ناو خاكی عیراقەوە. رونیشیكردەوە لە كەركوكەوە رادەكێشرێت تا دەگاتە هەمان ئەو خاڵە كە هێڵەكەی ئێستای پێدەگات لە توركیا.




