٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەیان کەسایەتی‌ و چالاکانی کورد نامەیەکی رەخنەگرانەیان ئاراستەی حەسەنی رووحانیکرد

سەرچاوە: KDP.info

ورمێ  – KDP.info/ دەیان کەس لە کەسایەتی‌ و چالاکانی کورد لە پارێزگای ورمێ  نامەیەکی  رەخنەگرانەیان ئاراستەی حەسەنی رووحانی سەرکۆماری تازەهەڵبژێردراوی ئێران کردووە و  تێیدا پێڕەو کرانی سیاسەتی هەڵاواردن بەسەر زۆرینەی کوردی نیشتەجێ لەو پارێزگایە سکاڵای خۆیان نووسیووە.  سکاڵاکەی پارێزگای ورمێ لە گەڵ یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی حەسەنی رووحانی بڵاو کراوەتەوە.  نامەکە   بە ئیمزای ٦٠ کەس لە کوردانی دانیشتووی ئەو پارێزگایە نووسراوە و تێیدا بە ئەوە بە بیررووحانی هێنراوەتەوە کە کورد  دەنگی ٨٠%ی دەنگدەرانی بۆ سەرکۆماری هەڵبژێردراو بووە مسۆگەر کردووە  کەچی پێڕەوکردنی سیاسەتی هەڵاواردن بەسەر کوردەکان لە رابردووداو وای کردووە کە سەرەڕای زۆرینەی بەرچاوی کورد لەو پارێزگایە - زۆرینەی رەها لە باشوورو رێژەیەکی یەکجار زۆر لە ناوەند و باکووری پارێزگا - پشکێکی یەکجار لاوازیان لە بەڕێوەبەریی ئەو پارێزگایە بەرکەوتبێت. هاوکات لەو نامەیەدا کە رۆژهەڵات تایمز بڵاوکراوەتەوە  ئاماژەیان بە دۆخی نالەباری شارەکانی باشووری پارێزگای ورمێ لەچاو شارەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە کردووە و لەهەمبەر دۆخی خراپی کوردانی نیشتەجێ لە شارەکانی ناوەند و باکوور لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی‌و ئابووری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار