کۆمسیۆن ئامادەیی خۆی بۆ ئەوکاتەی حکوومەت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دیاریکردووە دەربڕی.

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی21/11/2013بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاریکرد، لە بەرامبەردا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەی کۆمسیۆنی دەربری بۆئەنجامدانی ئەوھەڵبژاردنە لەو وادەیە.
سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.info راگەیاند: لە11مانگی رابردوو نوسراوێکیان ئاراستەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، کە ناتوانن لە21ئەیلول ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەن، بۆیە ئەمڕۆ حکوومەت بەفەرمی وهڵامی دایەوە و رۆژی 21/11/2013بۆ ئەو ھەڵبژاردنە دیاریکردووە.
سەربەست مستەفا گوتیشی: ئەو کاتەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کردووە کۆمسیۆن دەتوانی تا ئەو کاتە تەواوی ئامادەکارییەکان بکات و لەو وادەیە ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجام بدەت.
ئەمڕۆ سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی ھەرێم رۆژی21/11/2013بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاریکرد، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمسیۆن داوای کردبوو ناتوانێ لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامی بدات.




