پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی پشووی جەژن لە سۆران دادەنرێت

سۆران- KDP.info/ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران پلانیان بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان خستەڕوو، كە لەو پلانەدا لەهەر گەڕەك و كۆلانێك و شوێنە گەشتوگوزارییەكان پۆلیس بە جلی مەدەنی و سەربازی بۆ پاراستی هاووڵاتیان بڵاوەیان پێ دەكرێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی سۆران عەمید ئەسكەندەر بابەكر لە هۆلی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا پلانی جەژنیان ئاشكرا كرد، كە لەو پلانەدا پۆلیسی سۆران بەهاوكاری پۆلیسی هاتوچۆ و ئاساییش و بەرگری و فریاكەوتن پلانێكی توكمەیان داناوە، كە تێكرای پۆلیس و ئەفسەران لە حالەتی ئامادەباشی دا دەبن. پلانەكە هەر ئەمڕۆ جێبەجێ دەكرێت، پۆلیس لە گەڕەك و كۆلانەكانی سۆران بە جلی مەدەنی و سەربازی بڵاوەیان پێ دەكرێت، هەروەها لە ناو پاركی گولان پۆلیس دادەنرێت، و پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش لەگەڕەكەكاندا بەكاری خۆیان هەڵدەستن، بۆ ڕێگە گرتن لە هەر حالەتی دزین و حالەتێكی نەخوازراو.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەوەشی گوت، كە لە سۆران ڕێژەیێكی زۆر لە شوێنە گەشت و گوزاری هەنە لە و هەموو شوێنانەیش هێزێكی زۆر لە پۆلیس دانراوە.
عەمید ئەسكەندەر داوای لە هاووڵاتیان كرد لە كاتی ڕوودانی هەر حالەتێكی نەخوازراو لە ڕێگەی ژمارە موبایلەكانی پۆلیسی سۆران پەیوەندی پێوەمان بكەن بۆ ئەوەی بتوانین لە زووترین كاتدا بگەینە شوێنی ڕووداوەكە.




