٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ماوەی چەند ڕۆژە لە میدیاكان و لێدوانی ژمارەیەك سیاسیی موزایەدەیەكی زۆر لەسەر بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان دەبینرێت و لێكدانەوەی نادروست لەبارەی ڕەوشی سیاسیی ڕۆژئاوای كوردستان دەرخواردی هاووڵاتیان دەدرێت. بەر لە هەموو شتێك بە گشت لایەك دەڵێین با گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بكەین بە حەكەم كە بە فیعلی و بە كردەوە حكوومەت و ئیدارەی هەرێمی كوردستان چۆن و چییان بۆ ڕۆژئاوا كردووە و بە دڵنیاییەوە هەر بەمشێوەیەش لە هاوكاریكردنی میللەتی خۆمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبین. چونكە یارمەتیدانی گەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان بە ئەركێكی مرۆڤی و نەتەوەیی سەرشانمان دەزانین. لە هەمانكاتدا پێویستە ڕێگە بە هەموو هێز و لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوا بدرێت كە لە بەڕێوەبردن و بەرگریكردن لە گەلی كوردستان لە ڕۆژئاوا بەشدار بن نەك ئەوەی بە تەنیا هێزێك پاوانی هەموو شتێك بكات و ڕێگر بێت لە بەشداریكردنی لایەنەكان سیاسییە كوردییەكانی دیكە تەنانەت بۆ بەرگریكردن لە میللەتی كوردستان لە ڕۆژئاوا. چونكە ئەو پاوانخوازی و تاكڕۆییە پێچەوانەی هەموو ڕێككەوتنی سیاسیی نێوان لایەنەكانە. لەگەڵئەوەیشدا بەپێویستی دەزانین ئەوەیش بۆ خەڵكی سەربەرزی كوردستان ڕوون بكەینەوە كە ئەوانەی فرمێسكی تیمساح دەڕێژن و لەمەڕ بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و بەرگریكردن لە گەلی كورد لە ڕۆژئاوا موزایەدە دەكەن و لە هەمانكاتیشدا هەندێك لەوانە هەموو پێداویستیی ئەو بەرگریكردنەیان لەبەر دەست دایە با بفەرموون ئەوە سنوورەكان كراوەیە و بچن لەسەر ئەرزی واقع بەرگری لە گەلەكەمان لە ڕۆژئاوا بكەن ئەو كات بۆ خەڵكی كوردستان دەردەكەوێ كە موزایەدەكانیان چەندە یارییەكی بێبەهای سیاسییە و پڕیەتی لە چەواشەكردنی ڕای گشتی. دكتۆر ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

7ـی 8ـی 2013

 

هەواڵی پەیوەندیدار