لە مەترسی هێرشی تیرۆریستی رێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر دەكرێن لە یەمەن

یەمەن – KDP.info/ لە یەمەن لە بەرامبەر مەترسی رودانی هێرشی تیرۆریستی رێوشوێنە ئەمنیەكان توندتر دەكرێن. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بۆ پاراستنی بارەگای نێردەی وڵاتانی بیانی و نوسینگەكانی حكومەت و شوێنە زیندوەكانی دیكە وەك فڕۆكەخانە ژمارەیەك لە تانك و هێزە ئەمنیەكان لە سەنعای پایتەخت بڵاوەیان پێكراوە. هەرلەو چوارچێوەیەدا حكومەتی یەمەن رەخنەی لە بڕیاری ویلایەتە یەكگرتوەكان و وڵاتانی دیكەی رۆژئاوای گرت لە دوای هەڕەشەی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی هەوڵی چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكان لە سەنعای پایتەخت دەدەن. لەلایەكی دیكەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا شەش كەس كوژران كە گومان دەكرێت سەربە رێكخراوی قاعیدە بن.




