٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شەڕوپێكدانێكدا لە میسر كەسێك كوژراو 29ی دیكەش برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە – KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەسكەندەریە لە ئەنجامی شەڕوپێكدادانی نێوان لایەنگرانی مورسی و ژمارەیەك چەكدار كە هەڵیان كوتابوە سەرلایەنگرانی مورسی كەسێك كوژراو بیست و نۆ كەسی دیكەش برینداربوو. لە لایەكی دیكەوە سەرۆكایەتی میسر سەبارەت بە قەیرانی وڵات ئیدانەی لێدوانەكانی جۆن ماكینی كرد. لە مبارەیەوە ئەحمەد مسلمانی راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك كۆماری میسر ئاماژەی بەوەكرد عەدلی مەنسور سەرۆكی كاتی میسر لێدوانەكانی جۆن ماكین سیناتۆری ئەمەریكای سەبارەت بە قەیرانی وڵات رەتكردەوە و بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتی لە قەڵەمدا. جێگای ئاماژە بۆكردنە لە میانی سەردانی ئێستای بۆ میسر ماكین داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە كرد سەركردەكانی ئیخوان ئازاد بكەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار