تا ئێستا 11657 ئافرەت لە سوریاكوژراون

سوریا – KDP.info/ چالاكوانانی سوریا رایانگەیاند ژمارەی كوژراوانی دوێنێ لەلایەن رژێمەوە گەیشتە سەد و بیست و شەش كەس و زۆربەشیان لە دیمەشق و ریف دیمەشق و حەلەب بوون. هاوكات سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی جرمانای نزیك دیمەشق هەژدە كەس كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون. هەروەها شەڕوپێكدادان و بۆردومان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای وڵات رویدا. لەلایەكی دیكەوە و بە پێی زانیارییەكانی لیژنەی پەنابەران ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لە شۆڕشی سوریادا كوژران و گەیشتە 11657ئافرەتە و هەروەها نزیكەی 4500 ئافرەتیش لە گرتووخانەكاندا. هەر پێی ئەو سەرچاوەیە زیاتر لە 60000 ئافرەت ئاوارەی وڵاتانی دەرووبەری سوریا بوونە .




