ئۆپۆزسیۆنی تونسی خۆی بۆ خۆپیشاندانێكی سەرانسەری ئامادە كردووە

تونس – KDP.info/ لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لە توونس كە داوای دەست لەكاركێشانەوەی كابینەی حكوومەت و هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی گشتی كرێكاران لە توونس دەكەن بە بۆنەی تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر تیرۆركردنی شوكری بەلعید بەرهەڵستكاری چەپڕۆ خۆیان بۆ خۆپیشاندانێكی گەورە لەبەردەم ئەنجوومەنی نیشتمانی دامەزراندن ئامادە كردووە. لەو رووەوە بەرەی میللی كە لە چەند پارتێكی علمانی پێكهاتووە داوای لە لایەنگران كرد بەچڕی بەشداری لە خۆپیشاندانەكەدا بكەن. هاوكات سوپای توونس لە پرۆسە سەربازییەكانی خۆی لە چیای شەعانبی لەسەر سنوور لەگەل جەزایردا بەردەوامە پاش ئەوەی لەئاكامی تەقینەوەی مینێكی زەمینی دوو سەرباز كوژران و هێرشێكی خوێناویش كرایە سەر خاڵێكی سەربازی و هەشت سەربازی تێدا كوژراو دەست بەسەر چەك و جلەكانیشیاندا گیراو سووكایەتی بە تەرمی هەندێكیشیان كرا. وەزارەتی ناوخۆی توونس پشت راستی كردەوە كە ئەو هێرشە لەلایەن گرووپێكی سەر بە رێكخروی قاعیدەوە ئەنجام دراوە.




