٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھندرێن مەحمەد: بەھیچ شێوەیەک چارەسەری کێشەی دەنگدانی حاجیەکانیان پێ ناکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-   تایبەت بەkdp.info/ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەھیچ شێوەیەک ناتوانن کێشەی حاجیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ دەنگدان چارەسەر بکەن کە بڕیارە پێش رۆژی دەنگدان سەفەری حەج بکەن.

ھندرێن مەحمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بەھیچ شێوەیەک ناتوانن چارەسەری کێشەی حاجیەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن کە بڕیارە پێش رۆژی دەنگدان سەردانی سعودیە بکەن، چونکە ناتوانن سندوقی دەنگدان لەسعودیە دانێن و ھیچ چارەسەرییەکی دیکەش نییە .

ھندرێن مەحمەد ساڵح گوتیشی: حکوومەت کاتەکەی دیاریکردووە و ناتوانن بیگۆڕن، بەڵام وەزیری ئەوقاف لە کاتی دیاریکردنی کاتەکە پێویستە حکوومەتی ئاگادار کربووایە، چونکە خۆی ئێستە بەشدارە لە کۆبوونەوەکان و لە کاتی دانانی وادەکە.

مەحمەد ساڵح رونیشیکردەوە، ئەگەر حکوومەتیش داوایان لێبکات ناتوانن ھیچ چارەسەرییەک بدۆزنەوە، چونکە ئەوان سورن لە سەر ئەوەی کارەکان بەبێ گرفت بەڕێوەببەن، ئەمەش گرفت بۆ ئەوان دروست دەکات. بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان21 ئەیلول بەڕێوەبچێت و حاجیەکانی ھەرێمی کوردستانیش کە ژمارەیان 3 هەزار720 حاجییە، پێش ئەو وادەیە سەفەری حەج بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار