پەرلەمان كۆتایی بە خوولی دووەمی دانیشتنەكانی دێنێت

پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كۆتایی دێنێت بە دانیشتنەكانی خوولی دووەمی خۆی و پەرلەمان دەكەوێتە پشووی هاوینەوە و لە 1/9دانیشتنەكانی دەست پێدەكاتەوە.
ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، تاریق جەوهەر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ27/6/2012 پەرلەمانی كوردستان سەعات 5ی ئێوارە دانیشتنی 38ەمینی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و كۆتایی بە خولی گریدانی دووەم، لە ساڵی سێیەم، لە خولی سێیەمی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دێنێت.
ئەو گوتی كە پەرلەمان دوو مانگ پشووی هاوینە وەردەگرێت، لە 1/9دەست دەكاتەوە بە دانیشتنەكانی خۆیەوە.




