سه‌ماحه‌تى موقته‌دا سه‌در گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لێكرا

له‌رێوره‌سمى پێشوازییه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى ئایینى كوردستان و وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون .
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سه‌ماحه‌تى موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند كه له ئێران چاوى به نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌وتووه و باسى كێشه‌كانى عێراقى له‌گه‌ڵ كردووه و ئه‌م سه‌ردانه‌شى بۆ هه‌ولێر له‌پێناو وه‌رگرتن و گوێ گرتنه له بۆچوونى كورد ، هاوكات هه‌ژده خاڵى وه‌ك پرانسیپ راگه‌یاند كه بریتین له: به‌رژه‌وه‌ندی عێراق له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبییه‌وه بێت؛ ئاشتی و یه‌كێتی عێراق؛ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ره‌تكردنه‌وه و ده‌ستوه‌ردانی هه‌ر وڵاتێك دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی؛ كیانی ئیسرائیل له عێراق بوونی نییه؛ نه‌وتی عێراق بۆ گه‌لی عێراقه؛ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌كان؛ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی په‌راوێزخستن؛ بونیاتنانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافقی سیاسی چاره‌سه‌ر تاكه رێگه‌یه.
بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ردوو به‌رێزان سه‌رۆك بارزانى و سه‌ماحه‌تى موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵى سه‌باره‌ت به ره‌وشى سیاسى عێراق و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان بكه‌ن .




