٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەشواق جاف: دانیشتنی دوولایەنە، چارەسەری كێشەی لایەنە سیاسیەكان ناگەیەنێ

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی –KDP.info/ سەركردە لەهاوپەیمانی كوردستانی، پەرلەمانتار لەهاوپەیمانی كوردستانی، ئەشواق جاف گوتی: كۆبوونەوە دوولایەنەكانی نێو لایەنە سیاسیەكان مانای چارەسەری كێشەی نێوان لایەنەكان ناگەیەنێ، بەڵكو ئەم دۆخەی ئێستای عێراق پێویستی بەهەڵوێستی زۆر رژد (جددی)ی سیاسییە تا دۆخی ئەمنی دانەرووخێ.

ئەشواق جاف ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە KDP.infoی راگەیاند : دانیشتنی لایەنە سیاسییەكان یا سەركردەكانیان لەسەر مێزی گفتوگۆ هەنگاوێكی زۆر باش و ئەرێنییە بەڵام دەپرسم ئایا ئەو قسەوباسانەیان دەمانگەیەنێتە ئەوەی عێراق لەم دۆخەی ئێستای دەربچێ؟ ئەو گفتوگۆیانە لەسەر هەستی بەرپرسیارێتی راوەستاوە، وەدارووخانێكی ئەمنی بێ پێشەكی لەئارادایە.

دیدارە دوولایەنەكانی نێوان لایەنە سیاسیەكان تەنیا قسەوباسكردنە و كێشەكان چارەسەر نابن پێی و ئێمەش دەمانەوێ كێشەكان بەشێوەیەكی دەستووری چارەسەر ببن، پێشبینی ئەوە دەكەم دیدارەكان و هاوشێوەی ئەو پەیوەندیانە چارەسەر بەدوای خۆیاندا نەهێنن، نزیكەی 3 ساڵ و نیوەی هەركۆبوونەوە دەكرێت و دەبێتە كات كوشتن كەچی دۆخەكانی ژیان لەعێراقدا لەخراپەوە بۆ خراپتر دەچێ و سیاسیەكانیش هەر لەسەر بۆچوونی خۆیان مكوڕن.

جێی باسە گۆڕەپانی سیاسی عێراق چەندین ناكۆكی بەخۆیەوە دەبینێ لەنێوان بارستە سیاسیەكاندا لەدیارترینیان ناكۆكیانە لەسەر ئەو یاسا كەڵەكەبووانەی سەر رەفەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمە جگە لەدیاردەكانی گەندەڵی و خۆپیشاندانەكان لەپارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوا، دۆخی ئەمنی لەعێراقدا ناجێگیرە و تەقینەوە و كوشتنیش بەردەوامیان هەیە بەتایبەن دوای راكردنی نزیكەی هەزار زیندانی لەزسندانەكانی ئەبوغرێب و تاجی.

هەواڵی پەیوەندیدار