٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەدالەت ئاغائوغڵۆ: ئەردوغان دەیەوێ ببێتە ئاتاتوركی دووەمی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل- KDP.info/ نووسەری ناوداری توركیا خاتوو عەدالەت ئاغائوغڵۆ رایگەیاند كە لە توركیا و جیهاندا هەندێك كەس و لایەن ئاماژە بەوە دەكەن كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان دەیەوێ ببێتە پادشاه، ئەمە پێشبینییەكی راست نییە چونكە ئارمانجی ئەردوغان شتێكی دیكەیە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە نووسەری ناوداری توركی خاتوو عەدالەت ئاغائوغڵۆ رایگەیاندووە كە ئەردوغان نایەوێ ببێتە پادشاه بەڵكو دەیەوێ ببێتە ئاتاتوركی دووەمی توركیا.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە هەڵسووكەوتی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان هەر وەكو هەڵویستەكانی ئاتاتوركە، ئاتاتوركیش لە كاتی خۆیدا بەبێ پرس كردن بە كەسانی دەردوری خۆی و وەرگرتنی راوبۆچوونی خەڵكانی دیكە تەنیا بە سەری خۆی بریاری داوە و توركیای بەرێوە بردووە و ئەردوغانیش ئەمرۆ دەیەوێ هەر بەمجۆرە بە شێوەیەكی تەك لایەنە و بەبێ پرس كردن بە كەسانی دەردوری خۆی و بەبێ وەرگرتنی رای خەڵك توركیا بەرێوە ببات و دەیەوێ ببێتە ئاتاتوركی دووەمی توركیا.

هەواڵی پەیوەندیدار