٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای توركیا: 18 سەربازمان لە سەر سنوور بریندار كراون

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ لە چوارچێوەی شەڕ و پێكدادانەكانی سەر سنووری نێوان سوریا و توركیا، ئەمرۆ سوپای توركیا رایگەیاند كە ئاڵۆزییەكانی سەر سنووری بەردەوامن و ئەگەری ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە لە ئارادایە.

سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا لە سەر ماڵپەڕی رەسمی خۆیدا بڵاویكردوە كە كاژمێر 8ی شەوی رابردوو زیاتر لە 2 تا 3 هەزار و 500 قاچاخچی ویستوویانە لە خاكی توركیاوە بچنە نێو خاكی توركیاوە بەڵام سەربازەكانی پاسەوانی سنوور رێگرییان لێ كردوونە.

سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی رێگری كردنی سەربازەكانی سوپای توركیا لە هاتنە ناوەوەی قاچاخچییەكان شەڕ و دەمقاڵە لە نێوان هەر دوو لادا رووی داوە و بە هۆیەوە 18 سەربازی توركیا بریندار بوونە و باری تەندروستی چەند سەربازێكیش زۆر خرابە و لە ژێر چاودێری وردی پزشك دان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار