٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەعدوڵلا ئەرگین: ئەوەی بریاری دادگای بەدڵ نییە با سەردانی دادگا باڵا بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئاشكرا بوونی بریارەكانی دادگای باڵای سزای گرانی ژمارەی 13ی ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە دۆزی ئەرگەنەكون، وەزیری دادی توركیا سەعدوڵلا ئەرگین رایگەیاند كە بریارەكانی دادگا بریاری دادمەند و بێ لایەنن.

لەم بارەیەوە كەناڵی خەبەر تورك بڵاویكردەوە كە وەزیری دادی حكوومەتی توركیا سەعدوڵلا ئەرگین بۆ یەكەمجار سەبارەت بە بریارەكانی دادگای سزای گرانی ژمارە 13ی ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە دۆزی ئەرگەنەكون و تاوانبارەكانی ئەم دۆزە رایگەیاندووە كە لە توركیا دادگا و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆن و ئەو بریارانەیش كە دەركراون بریاری دادمەند و بێ لایەنن بۆیە پێویستە هەر كەس رێز لە بریارەكانی دادگا بگرێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە رەنگە چەند كەس و لایەنێك ئەم بریارانەی دادگایان بە دڵ نەبن و بیانەوێ نارەزایەتی خۆیانیان نیشان بدەن بۆیە دەتوانن سەردانی دادگای پێداچوونەوە بكەن و نارەزایەتی خۆیانیان لەم بارەیەوە پێشكەشی دادگا بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار