لە رۆژئاوای كوردستان گرووپە ئیسلامییەكان 450 هاووڵاتی كوردیان كوشتووە

سەرێ كانی- KDP.info/ لە چوارچێوەی هێرشەكانی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكانی سەر بە ئەلقاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامی عێراق، بەرەی حەلەب و بەرەی ئەلنەسرادا بۆ سەر كورد لە رۆژئاوای كوردستاندا، راگەیندرا كە چەكدارە توندڕەوەكانی بەرەی ئەلنەسرا زیاتر لە 450 هاووڵاتی كوردیان كۆمەڵكۆژ كردووە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بلاویكردەوە كە لە كەناڵی ئەلعالەمی ئیرانی رایگەیاندووە كە لە شاری تەل ئەبیەز ( تەل ئەبیەد ) لە باكووری سووریا و لە نزیك سنوورەكانی توركیادا چەكدارەكانی بەرەی ئەلنەسرا ئەو 450 هاووڵاتییە كوردە كە پێشتر بە رەهنیان وەرگرتبوون كۆمەڵكۆژ كردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم 450 هاووڵاتییە كوردە 120 یان منداڵ و 330ی دیكەیشیان ژن و بەساڵا چوان بوونە.




