٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شاری مەهاباد رۆژنامەنووسێكی كورد بە 5 ساڵ زیندانی سزا درا

سەرچاوە: KDP.info

مەهاباد- KDP.info/ لە چوارچێوەی گوشارەكانی رژێمی ئێران بۆ سەر رۆژنامەنووس و چالاكڤانە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا، رۆژی سێ پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری مەهاباد سزای 5 ساڵ زیندانی بە سەر رۆژنامەنووسێكی كورد بە ناوی قاسم ئەحمەدیدا سەپاندووە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئین ئین ئیس رۆژ بڵاویكردووەتەوە كە دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا بە تاوانی نانەوەی ئاژاوە و هەوڵدان لە دژی ئەمنیەتی رژیمی ئێران و بڵاو كردنەوەی هەفتەنامەی رۆژەڤ قاسم ئەحمەدی بە 5 ساڵ زیندان سزا داوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە قاسم ئەحمەدی دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەكان و هاوكات ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی هەفتەنامەی رۆژەڤە و بێجگە لە ناوبراو دوو رۆژنامەنووسی دیكەی كورد بە ناوەكانی محەمەد سەدێق كەبوودوەند و عەدنان حەسەن پووریش لە زیندان دان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار