٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری رۆشنبیری: پابەند نابین بەبڕیاری دەستەی راگەیاندنی عێراقی و هیچ که‌ناڵێک داناخه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

کاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کەئەوان پابەند نابن بەبریاری دەستەی راگەیاندنی عێراقی کە داوای داخستنی هەندێک کەناڵی راگەیاندنی عێراقی و بیانی دەکات و روونیشی کردەوە کەحکومەتی هەرێم لەروانگەیەکی سیاسییەوە مامەڵە لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن ناکات چونکە بنەمای سەرەکیی کارکردنی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای ئازادی رادەربڕینە و بواری کاری رۆژنامەوانی بەهیچ شێوەیەک تەسک ناکەینەوە. دوپاتیشی کردەوە کەحکومەتی هەرێم کاری جدیش دەکات بۆ نەهێشتنی سانسۆر لەسەر کەناڵەکانی راگەیاندن.

وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد کەدەستەی راگەیاندنی عێراقی لەلایەن نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە داندراوە، بەپێی رێنمایە دەستوریەکانیش دەبێت ئەو دەزگایە سەر بەپەرلەمانی عێراق بێت و مۆرکی سیاسی پێوە دیارنەبێت.

شیاوی باسە لەچەند رۆژی رابردوودا دەستەی راگەیاندنی عێراقی بریاری داخستنی 44 کەناڵی کەناڵی راگەیاندنی عێراقی و بیانی دەرکردبوو کەهەندێک لەو کەناڵانە لەهەرێمی کوردستان کاردەن و حکومەتی عێراق داوای لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق کردبوو بریارەکە بخاتە واری جێبەجێ کردنەوە

هەواڵی پەیوەندیدار