٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

روحانی: ئامادەین بۆ بەرژوەندی گەلی ئێران لەگەڵ ئەمەریكا كۆببینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێران- KDP.info/ لە كۆشكی سەرۆكایەتی ئێران لە تاران، بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسانی ناوخۆیی و بیانی، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران رێكخرا و تێدا حەسەن روحانی سەبارەت بە دانوستانی راستەوخۆ لەگەل ئەمریكا رایگەیاند كە ئێران حەزی بۆ دانوستان لەگەل ئەمریكا نیشان نەداوە، بەلام ئامادەیە لە پێناو بەرژەوەندی گەلانی ئێران دانوستان ئەنجام بدات و بە پێویستیشی زانی كە ئەمریكا گوێبیستی پەیامی خەلك بێت و راشیگەیاند پێویستە ئەو گروپەی لە ئەمریكا كار بو توندكردنی سزاكانی سەر ئێران دەكەن تەنها سەرلێ شێواندنی كۆشكی سپی بە دواوەیە و تەمەنای كرد ئەمریكا لەو سەرلێشێوایە رزگاری بێتو بەمەش دانوستانەكان باشتر بەرێوەدەچن. هاوكات روحانی لە وەلامی پرسیارێكدا سەبارەت بە باشتر بەرێوەچوونی دانوستانەكان رایگەیاند ئامانج لە سزاكان گوشار خستنە سەر سەرجەم خەلكی ئێرانە، نەك رێگە گرتنە لە بەرنامەی ئەتۆمی و موشەكی ئێران و ئێمە دەستمان بە دانوستانی جددی لەگەل لایەنە بیانیەكان كردووە و پڵانی پێویستیشمانبۆ ئەو مەبەستە ناوە.لە وەلامێكی پرسیارێكی سی بی ئێسی ئەمریكا، سەبارەت بە سەردانی روحانی بۆ نیۆیۆرك و ئەنجامدانی دیدار لەگەل باراك ئوباما لە مانگی ئەیلول، رایگەیاند لەگەڵ هەموو جیهان لوژیكیانە ئاخاوتن ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی جیهان هەست بەوە بكات كە ئێمە لە دوای مافە رەواكانی خۆمانین و مەبەستی هەرەشە ودەستێوەردانمان نیە و چالاكیەكانمان یاسایی و ئاشتیانەن. لە وەلامێكی سی ئێن ئێنی ئەمریكی سەبارەت بە ئاییندەی دانوستانەكان لەگەل رۆژئاوا رایگەیاند ئێران ئیرادەی جددی بۆ چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمیەكەی و پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خەلك و لابردنی نیگەرانیەكانی كۆمەلگەی نێودەولەتی هەیە.لە وەلامی پرسیارێكی رۆژنامەی ئیعتماد كە سەر بە پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە سەبارەت بە پڵانی حكومەتی روحانی بۆ دەربازبوون لەو بنبەستە، روحانی رایگەیاند ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە وەلامی كردەیی حكومەتی ئەمریكایە نەك دەركرنی بەیاننامە، ئەگەر هەنگاوی كردەیی ببینین، بە دڵنیاییەوە وەلامی ئەرێنیمان دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار