داوا لە ئۆباما دەكرێت سزا ئابوورییەكانی سەر ئێران توندتر بكرێت

واشنتۆن – KDP.info/ هەندێکلە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، هانی باراك ئۆباما سەرۆكی وڵاتەكەیان دا كە زیاتر فشارەكانی بۆ سەر ئێران لە هەمبەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی چڕ بكاتەوە، ئەویش لە رێگای توندكردنی سزا سەپێندراوە ئابورییەكانی سەر ئێران . هەروەها ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا تەئكیدیان لەوە كردووەتەوە كە لە كاتی ئەگەری شكستهێنانی هەوڵە دیپلۆماتییەكان لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، پەنا بۆ هێزی سەربازی ببردرێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیان لە سەر دۆزینەوەی رێگا چارەی دیپلۆماتی كردووەتەوە. لە كۆی سەد ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا حەفتاو شەشیان داوایان لە ئۆباما كردووە كە زیاتر سزا سەپێندراوە ئابوورییەكانی سەر ئێران تووندتر بكرێت بۆ ئەوەی ئێران ناچار بكرێت واز لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی بهێنێت.




