هانی عاشور : کۆبونەوە لەژێر سێبەری ڕهوشی ئێستادا هەوڵدانە بۆ خۆ دەربازکردن لەقەیران

راوێژکاری لیستی ئەلعێراقیە دکتۆر هانی عاشور دوپاتی کردەوە کە چاکسازی لەیەک روانگەوە بەفیرۆدانی کاتە و هەوڵ دانە بۆ خۆ دەربازکردن لەقەیرانی ئێستا و داواکانی گەل جێبەجێ ناکات و ئەم هەنگاوەش هیچ شتێک لەپرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتی ئێستای عێراق ناگۆرێت.
عاشور لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی بۆ سایتی kdp ناردووە رایگەیاند کەچاکسازی راستەقینە ئەوەیە هۆکاری سەرەکیی تەنگژەکە دیاری بکرێت و چارەسەری گونجاوی بۆ دەستنیشان بکرێت و ئامرازی دروست بوونی بارودۆخی ئێستا دووربخرێتەوە، تەنانەت ئەگەر پێویستی بە دەستکاری دەستور و یاساش هەبێت و گەندەڵەکانیش سزا بدرێن و ستراتیژێکی ئەمنی بەهێز دابرێژریت، جگە لە گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاووڵاتیان و بەشداری پێ کردنی کوتلە سیاسی و جەماوەرییهکان لەدروستکردنی بریاردا چونکە گرژی و ئاڵۆزی ئێستا بەهۆی تاکڕەوی دروست بووە ئەمەش پێچەوانەی رێسای ژیانە.
هەروەها عاشور ئاماژەی بەوەش کرد کەدرێژە پێدانی کۆبونەوەی بێ سوود لەژێر سێبەری ڕهوشی ئێستادا وێستگەیەکی راست نییە بۆ چارەسەری بارودۆخەکە و ئاڵۆزیی زیاتر بەرهەم دێنێت و هەوڵدانە بۆ خۆ دەربازکردن لەقەیرانی ئێستا، پرسیاری سەرەکییش کە پێویستە هەموو لایەنێک تاوتوێی بکات ئەوەیە: ئەگە سەیر بکەین وڵاتێکی وەکو عێراق کەخاوەنی ئەم هەموو سامان و داهاتە و رووبەرەیە ئەوە ڕهوشی بێت ئەو کاتە فاکتەری سەرەکی شکستەکان دیار دەکەوێت.
گووتیشی: عێراق دوای 10 ساڵ بەسەر رووخانی رژێم وڵاتێکی ماندوو و رووخاوە هەر بۆیەش دەبێت بەراشکاوانە دەست لەسەر برینی راستەقینە دابنرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە بەپێچەوانەشەوە چاکسازی هیچ مانایەکی نابێت و تەنگژەکە بەهێز و تینێکی قوڵتر دەتەقێتەوە.




