وەزارەتی ئەوقاف : ئێوارەی چوارشەمە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری دەكرێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ kdp.info گوتی:ئەوەی تاوەكو ئێستا لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ لە راگەیاندنەكانی باسی لێوە دەكرێت تەنها پێشبینیە, چونكە ئەو بابەتە تاوەكو ئێستا یەكلایی نەبۆتەوە بەڵام ئێوارەی رۆژی چوارشەمە لیژنەی بینینی مانگ راگەیەنراوێك بڵاو دەكەنەوەو بەدیاریكراوی یەكەم رۆژی جەژن رادەگەیەنن ئەمەش دەكەوێتە سەر بینین و نەبینینی مانگ.
شیاوی ئاماژە بۆكردنە نەقشبەندی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە پێشبینی ئەوە دەكرێت رۆژی هەینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت ئەمەش بەهۆی دەركەوتنی مانگ و رۆژ لە یەك كاتدا لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بەڵام لە لێدوانەكەی بۆ kdp.infoناوبراو گوتی: ئەمە پێشبینیەكی خۆمە بە پشت بەست بە هەندێ زانیاری بەڵام گوتەی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و وتەبێژەكەی نییە.




