غەفور مەخموری: کۆنگرەی نەتەوەی لەکاتی خۆی بەرێوە دەچێت وھیچ گۆڕانکاری بەسەدا نایەت.

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی کورد دەڵێت: ئەو وادەیهی بۆ کۆنگرە دانراوە فەرمیە وھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردانایەت و لەو کاتە بەرێوە دەچێت.
غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی کورد بەkdp.info راگەیاند: کۆمسیۆنەکان بەردەوامن لە ئامادەکاری و ئەمڕۆش کۆمسیۆنی کەلتوری و زمان و رۆشنبیری و ھونەری کۆبۆوە و بڕیارە کۆمسیۆنەکانی دیکەش کۆببنەوە.
غەفور مەخموری گوتیشی: ئەو ھەشت کۆمسیۆنەی کە پێکھاتووە ھەریەکەیان کارنامەیەک ئامادە دەکات و پێویستە ھەتا پازدەی ئەم مانگە کارەکانیان تەواو بکەن.
مەخموری رونیشیکردهوە، ئێسته دەستیان کردهووە بەبانگھێشتکردنی ئەو لایەنانەی کە بڕیارە لەو کۆنگرەیە میوان بکرێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کاتەی بۆ کۆنگرە دانراوە فەرمییە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت و لە رۆژی 24و25مانگ بەرێوە دەچێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ئیبراھیم برۆ ئەندامی لیژنەی ئامادەکار بەkdp.infoراگەیاندبوو: ئەو کاتەی بۆ کۆنگرە دانراوە فەرمی نییە و ئەگەری ھەیە گۆڕانکاری بەسەردابێت، ئەگەر میوانەکان نەتوانن لەو کاتەوە ئامادەبن.




