٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تائێستا ھیچ باسێک نییە بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا ھێچ باسێک نییە بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن، بەڵام ئەگەری ھەیە لە دوای جەژن دەست پێبکات.

سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت وپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ھەر چەندە ئەنجوومەنی راژە یاسای بۆ دەکراوە و چەند کەسێکیش سیڤی خۆیان پێشکەش کردووە، بەڵام ئەستەمە ئەمساڵ پێکبێت، چونکە ھەیکەلی ئەو ئەنجوومەنە ھێندەی وەزارەتێکە و کاتێکی زۆری پێویستە.

سەعد خالد گوتیشی: تاوەکو ئێستا ھیچ باسێک نییە بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی دامەزراندن، بەڵام رەنگە دوای تەواوبوونی پشوی جەژن دەست پێبکات.

سەعد خالد رونیشیکرده‌وە، ئەمساڵیش بەھەمان شێوەی پار لەلایەن لیژنەیێکی باڵا ئەم پرۆسەیە بەرێوە دەچێت، ئینجا لیژنەی پێشوو دەبێت یاخود لیژنەیەکی دیکە پێکدێت، چونکە زه‌حمەتە ئەنجوومەنی راژە پێک بێت ،بۆیە ئەو لیژنەیە پرۆسەکە بەرێوە دەبات.

بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەندکراوە،بڕیارە ئەمساڵیش 15ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار