٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە ھیچ ھێزێكی پێشمەرگە رەوانەی بەغدا کرابێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە رەوانەی بەغدا کرابێت و دەشڵێت، ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی وھیچ بنەمایەکی نییە.

ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەو ھەواڵانەی باس لەوە ده‌کەن دوو سریەی ھێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەی سەوز رەوانەی بەغدا کراون دوورە لەراستی، چونکە ناکرێت لە فوجێک کەمتر ھێز رەوانە بکرێت، لەبەر ئەوەی ئەم ھێزە کەمە ناتوانن ئەمنیەتی ھیچ شوێنێک بپارێزێ، بۆیە ئەمە وه‌ڵامێکە بۆ ئەو ھەواڵە کە راست نییە.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: سەرچاوەی ئەم ھەواڵە لەوە دەستی پێکردووە، کە جه‌بار یاوەر لەل ێدوانێکیدا باسی لەوە کردووە ھێزی پێشمەرگە ئامادەیە ھاوکاری سوپای عێراق بکات، بەڵام بەھیچ شێوەیەک ھیچ رێکكەوتنێک لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ ناردنی ھێزی پێشمەرگە نەکراوە.

حیکمەت رونیشیکرده‌وە، لەکۆبوونەوەکانی نێوان لیژنە سەربازییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداش کە لەچەند رۆژی رابردو ئەنجام دران لەبەغدا باس لەو بابەتە نەکراوە، بەڵکو تەنھا پێداچوونەوە بە مەلەفەکان کراوە .

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، کە وەزارەتی پێشمەرگە ھێزێکی رەوانەی ناوچەی سەوزی بەغداکردووە، بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەو ناوچەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار