٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتی زانایانی ئیسلامی داوا دەكات هەموو لایەك پشتگیری لە كۆنگرەی نەتەوەیی بكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە بارەگای سەرەكی لە شاری هەولێرە دەربارەی سازكردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوەو لەمیانەدا داوا دەكات كە هەموو لایەك پشتگیری لە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی بكەن.

لە روونكردنەوەكەدا كە كۆپیەكی بۆkdp.infoنێدراوە هاتوو: لە سەروبەندی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی هەموو پارچە لێك دابڕێندراوەكانی كوردستان، وێڕای ئەوەی وەكو مەلا‌و زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكەین، كە ببێتە مایەی لێكنزیكخستنەوەی نێو ماڵی كورد‌و، بەهێزكردنی پەیوەندی كوردەكانی هەموو جیهان بەتایبەتی كوردانی هەر چوار پارچە بە غەدر لێكدابڕێندراوەكان، لە هەمان كاتدا پشتگیری تەواوی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەكەین‌و، بە پشتیوانی خوای مەزن‌و، پاشان لە سایەی حیكمەت‌و لێزانی‌و گەلویستی رێبەرانی كورد، ئێمە‌و تەواوی كورد بە ئومێدێكی زۆرەوە دەڕوانینە ئەم كۆنگرەیە‌و، دەخوازین لە سەرووی هەموو شتێكی دیكەوە بێت، چونكە ئەگەر خۆ بەخۆ دەنگمان بخەینە پاڵ دەنگی یەك‌و، نێو ماڵی كورد قایمتر بكەین، كەسانی دیكەش زیاتر ملكەچی ئیرادەی كورد‌و بە پیر مافە زەوتكراوەكانی گەلەكەمانەوە دێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار