لیوا جه‌مال تاهیر: نوری مالیكم ئاگادار كرده‌وه که پێویسته فرقه‌ی 12 فه‌رمان له ئێمه‌وه وه‌ربگرن

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك هه‌واڵی دروست كردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو گه‌ران به‌دوای گروپه تیرۆرستییه‌كان به‌رده‌وامه.
لیوا جه‌مال تاهیر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك له لێدوانێكدا بۆ سایتی kdp ڕایگه‌یاند چه‌ند جارێك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ئاگادار كردۆته‌وه به‌وه‌ی فرقه‌ی 12ی سه‌ربازی عێراق بۆیان نییه به‌بێ فه‌رمانی ئێمه هیچ جوڵانه‌وه یه‌ك له ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن، له ئێستاشدا كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوشاری كه‌ركوك و قه‌زا و ناحیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه فراوانتر بكرێت. لیوا جه‌مال گوتی: " دوای زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق گه‌ڕان و پشكنینه‌كانمان به‌دوای گروپه تیرۆرستییه‌كان چركردۆته‌وه".
ده‌رباره‌ی درووست كردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان لیوا جه‌مال تاهیر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه هیچ هه‌وڵێكی له‌و شێوه نه‌دراوه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ته‌واوی شار و قه‌زاو ناحیه‌كان.




