واشنتۆن پۆست به 250 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هه‌ولێر- KDP.info/ خاوه‌نی كۆمپانیای ئامازۆن، یه‌كێك له به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكای كڕیه‌وه.
جێف بزوس دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای ئامازۆن رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی به 250 ملیۆن دۆلار كڕیه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه دۆناڵد گراهام به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای واشنتۆن پۆست هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز پشتڕاست كردوه‌ته‌وه.
خاوه‌نی نوێی واشنتۆن پۆست له په‌یامێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر پێگه‌ی به‌رزی واشنتۆن پۆست له ناو راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردوه: گۆڕانكاری به‌سه‌ر به‌هاكانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا ناهینێت




