پۆلیسی توركیا لە ماوەی 24 كاتژمێردا 60 ئەكتەری ناوداری ئەو وڵاتەی دەستگیر كرد

ئەستەنبۆل- KDP.info/ دوێنێ پۆلیسی توركیا لە چەندین شاری ئەو وڵاتە بە شێوەیەكی هاوكات دەستی بە ئۆپەراسیونێك لە دژی بارزگان و بەكار هێنەرانی مادە هۆشبەرەكان كرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 60 ئەكتەر و سینەماكاری ناوداری ئەو وڵاتە دەستگیر كران.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی پرێس تورك بڵاوی كردووەتەوە كە پارێزگاری ئەستەنبۆل عەونی مۆتلۆ رایگەیاندووە دوێنێ پۆلیس لە ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە، ئادانا و بۆرسا بە شێوەیەكی هاوكات دەستی بە ئۆپەراسیونێكی بەرفراوان لە دژی بارزگان و بەكار هێنەرانی مادە هۆشبەرەكان كردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیونەدا بێجگە لە دەستگیر كردنی ژمارەیەكی زۆر لە بازرگان و دابەشكەرەكانی ئەم مادانە هاوكات زیاتر لە 60 ئەكتەر و سینەماكاری ناوداری توركیایش بە تاوانی بەكار هێنانی مادە هۆشبەرەكانەوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون.




