٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەنت ئارنج: پێویستە هەر كەس رێز لە بریاری دادگا بگرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئاشكرا بوونی بریاری دادگای باڵای توركیا سەبارەت بە دۆزی ئەرگەنەكون، سەرەرای دووبارە ئاڵۆزبوونەوەی بارودۆخی ئەستەنبۆل هاوكات پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیایش هەر یەك بە جۆرەیەك نارەزایەتی خۆیان لە دژی ئەم بریارە دەركرد.

لەم بارەیەوە كاناڵی 24 خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج سەبارەت بە بریاری دادگا رایگەیاندووە كە ئەم بریارە شتێك بوو كە هەر كەس چاوەروانی دەكرد و دادگا ئەركی خۆی جێبەجێ كردووە.

ئارنج لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دادگا و سیستەمی دادوەری لە توركیا سەبەخۆن و زۆر بە ئازادانە ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن و ئەو بریارانەی دادگایش سەبارەت بە دۆزی ئەرگەنەكون لە جێگای خۆیاندان و پێویستە هەر كەس رێز لە بریارەكانی دادگا بگرێت.

سەبارەت بە خۆپێشاندانە نارەزایەتییەكانی دوێنێ بەردەم دادگای ئەستەنبۆڵیش ئارنج جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئارمانجی ئەم جۆرە خۆپێشاندانانە ئاڵۆز كردنی باوردۆخی توركیایە بۆیە پێویستە خەڵك زۆر هوشیار بێت و پولیس و هێزە ئەمنییەكانی توركیایش بۆ پاراستی ئەمنی وڵات و گیانی هاووڵاتییان ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار