٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشیر ئاتالای: هیوادارم لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورددا بریاری رەتكردنەوەی توندوتێژی دەربكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و قۆردیناتۆری گشتی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەشیر ئاتالای لە دیمانەیەكدا باسی رووداو و پێشهاتە سیاسییەكانی توركیای كردووە و رایگەیاندووە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەردەوامە.

ماڵپەڕی خەبەر كورد بڵاوی كردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا سەبارەت بە بریارەكانی دادگای سزای گرانی ژمارە 13یش بۆ دۆزی ئەرگەنەكون و گیراوەكانی ئەو دۆزە ئاماژەی بەوە كردووە كە پێویستە هەر كەس رێز لە بریاری دادگا بگرێت چونكە لە توركیا دادگا و سیستەمی دادوەری سەربەخۆیە.

بەشیر ئاتالای لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەی خۆیدا باسی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردیشی كردووە و رایگەیاندووە كە وەكو حكوومەت هێشتا هیج جۆرە هەڵوێستێكی رەسمییان نیشان نەداوە، بەڵام پێدەچێت تەنیا چاوەراوانی حكوومەتی توركیا لەو كۆنگرەیە ئەوە بێت كە لەم كۆنگرەیەدا بریارێك بۆ رەتكردنەوەی توندوتێژی دەربكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار